AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٧ ٢٠:٠٨

موهاجرانی: سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی نوێ سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکان ڕاگەیاند

موهاجرانی: سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی نوێ سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکان ڕاگەیاند

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە کەناڵی ئێکس نوسیویەتی: سەرۆک کۆمار فەرمانی بە سەرجەم وەزارەتەکان و دامودەزگاکان کردووە کە بەپێی ئەرکەکانیان هەنگاو بنێن بۆ گفتوگۆکردن و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی خەڵک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەت لە کەناڵی ئێکس نووسیویەتی: ناڕازیان منداڵی ئێمەن و هەر دڵۆپە خوێنێک کە بڕژێت دەوڵەت ئێش و ئازاری پێدەگات.

زیادیشی کرد: دەوڵەت دەنگی ناڕازیانی بیستووە، ڕێگە نادات دەست بەسەر خۆپیشاندانەکاندا بگیرێت لە بەرژەوەندی هەندێک گرووپدا.

هەروەها بە فەرمانی سەرۆک کۆمار فەرمان بە سەرجەم وەزارەت و دەزگاکان دراوە کە بەپێی ئەرکەکانیان هەنگاو بنێن بۆ گفتوگۆکردن و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی خەڵک.

News ID 58181

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha